AM:12:41:15/05/2025
524 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە دوا خولەکەکان شکستی بە مایۆرکا هێنا و پاڵەوانبوونی بەرشەلۆنەی دواخست.
لە یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری مایۆرکای کرد.
لە تایمی یەکەم، مایۆرکا لە خولەکی 11 لە رێگای ڤالیێنتەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاش ئەوەش ریاڵ مەدرید چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکی هەبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی مەرید بەتەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و پاش چەند هێرشێک لە خولەکی 68 مباپێ گۆڵی یەکسانی بۆ تۆمارکردن، دوای ئەوەش لە فشارکردن بەردەوامبوون تا لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو، جاکۆبۆ رامۆن گۆڵی بردنەوەی بۆ تۆمارکردن.
بەم بردنەوەیەش ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بوون بە 78 خاڵ لە پلەی دووەم و رێگری کرد لە پاڵەوانبوونی بەرشەلۆنە لە ئێستادا، مایۆرکاش 47 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم.