یانەیەکی ئەوروپی هەوڵی گواستنەوەی مانێ دەدات

PM:09:12:07/09/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بێشکتاشی تورکی دەیەوێت لە پێناو بەشداریکردن لە خولە ئەوروپییەکان مانێ بگوازێتەوە.

مشتومڕەکان لەم دواییانەدا سەبارەت بە هەڵوێستی مانێ سەبارەت بەجێهێشتنی ڕیزەکانی یانەی نەسڕی سعودی بەردەوامە، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی کە ئاماژەن بۆ نەبوونیهەماهەنگی نێوان ئەو یاریزانە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

مانێ هاوینی ساڵی 2023 لە ڕیزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوەپەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کرد، بە گرێبەستێک تا هاوینی ساڵی 2026 درێژدەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی فۆتۆماکی تورکی، یانەی بێشکتاسی تورکیدەیەوێت سادیۆ مانێ لە یانە سعودییەکە بخاتە نێو یاریگاکانەوەبەمەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی بە گرێبەستە بەهێزەکان بۆبەشداریکردن لە خولە ئەوروپییەکان، پێش ئەوەی مێرکاتۆی هاوینەلە تورکیا دابخرێت.

شایانی باسە کە ماوەی گواستنەوەی هاوینە لە تورکیا لە 13یئەیلول کۆتایی دێت، سەرەڕای داخستنی مێرکاتۆی هاوینە لەسعودیە، بەڵام یانەکان دەتوانن یاریزان بفرۆشن.