ئارتێتا: دەمانەوێت ببینە باشترین یانەی جیهان

PM:11:39:20/01/2024

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا جەختی لەوە کردەوە، متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە و دەیانەوێت ببنە باشترین یانەی جیهان.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دوای بردنەوە گەورەکەیان لە کریستاڵ پاڵاس وتی: بەڕاستی هەستێکی باشم هەبوو سەبارەت بە تیپەکە و چۆن کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە ئەنجامەکانی ئەم دواییە، ئەوان یاریزانی گەورەن، ئێمە تیپێکی نایابمان هەیە، بەڕاستی سەلماندیان کێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکەیان بە سیناریۆی گونجاو کردەوە، گۆڵێکی پێشوەختەیان تۆمارکرد، ئەمەش شتێکی ئەرێنییە، چونکە بەو مانایەیە کە یاریزانی بەرامبەر دەبێت زیاتر هەوڵ بدەن و بێنە پێشەوە، ئەوەش وایکرد گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن.

سەبارەت بە تۆپە وەستاوەکان دەڵیت: ئێمە کار لەسەر هەموو شتێک دەکەین، وە دەمانەوێت کۆنتڕۆڵی هەموو قۆناغەکانی یارییەکان بکەین، دەمانەوێت باشترین یانەی جیهان بین، بۆیە دەبێت باشترین بیت لە هەموو شتێکدا.

لە کۆتایشدا دوپاتیکردەوە، یاریزانەکانی خۆشدەوێت و بۆ ئەوەی رکابەری لیڤەر و مان سیتی بکەن دەبێت متمانەیان بە خۆیان هەبێت.