جامی رۆلان گارۆس.. زڤیرێڤ و هۆلگەر رۆن گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

AM:08:38:02/06/2023

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆلان گارۆس زڤیرێڤ و هۆلگەر رۆن بە بردنەوە لە مۆلکان و مۆنفیس گەیشتنە قۆناغی سێیەم.

لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر ئەلێکس مۆلکانی سلۆڤاکی یاریکرد.

زڤیرێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار، شەش بە دوو، شەش بە یەک گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، هۆلگەر رۆنی دانیمارکی یاریەکەی بە براوە بۆ هەژمار کرا بەرامبەر جایل مۆنفیسی فەرەنسی دوای کشانەوەی یاریزانی دووەم بەهۆی پێکانەوە.

جانیک سینەری ئیتاڵی رووبەڕووی دانێل ئەلتامێری ئەڵمانی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر سێ کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند، دیمیترۆڤ لە ئیمێلی بردەوە.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە زڤیرێڤ و هۆلگەر رۆن و ئەلتامێر و دیمیترۆڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێا، مۆلکان و مۆنفیس و سینەر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک