PM:04:26:18/04/2023
1344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ستافی یاریدەدەری چاڤی و
بەشێک لە یاریزانەکان لە هەڵسوکەوتەکانی رافینیا نیگەرانن.
لە یاری رابردوویاندا
بەرامبەر خیتافی، رافینیای بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لە
تایمی دووەمدا دادەنیشێنرێت توڕە دەبێت و هەڵوێستی دژی بڕیارەکەی چاڤی راهێنەر
دەبێت.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاند، ئەو هەڵسوکەوتەی رافینیا لەو یاریەدا نواندویەتی
بووەتە هۆکاری نیگەرانی ستافی یاریدەدەری چاڤی راهێنەر و یاریزانە یەدەگەکەکان.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە، سەرجەم
ستاف و یاریزانانی بەرشەلۆنە دەزانن کە رافینیا سنورەکانی تێپەڕانداوە و پێچەوانەی
بیرۆکەی یانەکەیانە کە داوایان لێکراوە پەیوەندیەکەیان هاوشێوەی یەک خێزان بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، رەقیەکانی
رافینیا تەنیا لە کاتی یارییەکاندا نییە بەڵکو لە کاتی مەشق و راهێنانەکانیشدا بە
ئەنقەست و بە زەبرێکی زۆرەوە دژی هاوڕێکانی هەڵوێستی هەیە و چەند جارێکیش لەلایەن
چاڤی هێرناندێزی راهێنەرەوە ئاگادار کراوەتەوە و هۆشداری پێدراوە کە ئەو کارانە
دووبارە نەکاتەوە.
دەشڵێت، یاریزانەکانی
بەرشەلۆنە سەریان لەوە سوڕماوە کە سەرەڕای ئەوەی رافینیا یەکێکە لە یاریزانە
سەرەکییەکان لە یارییەکاندا و یاریزانی دڵخوازی چاڤی راهێنەرە بەڵام ئەوە یاریزانە
بەردەوام کاردانەوەی خراپ دەنوێنێت لە یانەکەیاندا.
خ . ک