PM:06:36:10/08/2022
932 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لوکاکۆ دوپاتیکردەوە لە
پێناو گەڕانەوە بۆ ئاستەر بەرزەکەی و بردنەوەی نازناوەکان گەڕاوەتەوە ئینتەر.
رۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی دەزن دوپاتیکردەوە کە وەرزێکی
سەختی لەگەڵ یانەی چێڵسی بەسەر بردووە، ئەوەش هۆکاری ئەوە بوە کە بگەڕێتەوە ئینتەرمیلان.
لوکاکۆ وتی: لاوتارۆ
مارتینێزی ئەرجەنتینی یەکەم کەس بوە کە زانیویەتی دەگەڕێمەوە ئینتەر چونکە
لەسەرەتادا تەنیا قسەم لەگەڵ ئەو کردووە و دواتر گفتوگۆم لەگەڵ یاریزانەکانی تر
کرد.
وتیشی: بە لاوتارۆم وتوە
کە دەبێت کاری زیاتر بکەن و زیاتر لە پێشووتر بە یانەکە ببەخشین تا بتوانین
نازناوی بۆ بەدەستبهێنین، لەگەڵ ئەودا زۆر بە باشی لەیەک تێگەیشتوین و پێویستە
وزەیەکی زۆر سەرف بکەین چونکە یانەکانی تریش بەهێزتر بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ
چێڵسی نەیتوانیوە وەرزێکی باش ئەنجامبدات و ئەوەش بوەتە هاندەرێکی باش بۆی تا
بتوانێت لە وەرزی نوێدا وەڵامی سەرجەم رەخنەکان بداتەوە چونکە دڵنیایەلەوەی لەگەڵ
ئینتەر دەتوانیت باشترینی خۆی پێشکەشبکات.
دەشڵێت، کاتێک گەڕایەوە
چێڵسی وا هەستی کردووە کە دەبێت پاڵەوانی چیرۆکەکە بەڵام کارەکان بەو شێوەیە
نەرۆشتتون و بۆیە دوای ئەنجامدانی کۆتا یاری وەرزی رابردوو بیری لەوە کردەوە کە
ئاسانکاری بکات بۆ گەرانەوە بۆ ئینتەر.
خ . ک