لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی ئاردا گولەر شکستی بە ریاڵ سۆسیداد هێنا.
بەرشەلۆنە هەوڵی بەدەستهێنانی مارسیلۆ برۆزۆڤیچی ئەستێرەی یانەی نەسر دەدات لە هاوینی ئەمساڵدا.
موچەی مباپێ لە سەرجەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەرزتر دەبێت و رەنگە پێش یۆرۆ گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.
لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێکی عەلی جاسم گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
تین هاگ نەیشاردەوە تێدەکۆشن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ بەرامبەر بێرنلی و هیچ یارییەک ئاسان نابێت بۆیان.
ئەلێگری رایگەیاند دەبێت لەو یاریانەی ماویان زۆرتین خاڵ بەدەستبهێنن و پیۆلیش جەختی لەوە کردەوە دەجەنگن لە پێناو میلاندا.
ئەلۆنسۆ نەیشاردەوە، کەسێک نییە بیر لە ژمارە پێوانەییەکان بکاتەوە و دەیەوێت بە جوانترین شیوە ئەم وەرزە تەواو بکەن.
لە خولی سعودیە یانەی هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە یانەی فەیحای بردەوە.
ئینریکی رووونیکردەوە لە کاتێکی هەستیاردان و هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی یاریزانەکان دەکەن.
سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد میوانداری بێرنلی دەکات و لە ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و میلان کلاسیکۆ ئەنجامدەدەن.
یانەی جیرۆنا هەوڵی ئیمزا کردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ رۆبێرتۆ لە هاوینی ئەمساڵدا.
نەسڕی سعودی و چەند یانەیەکی ئەمریکا کێبڕکێی گواستنەوەی تیاگۆ سیلڤا دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو.
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە قاسم هێنا.
مان یونایتد شۆڕشێکی گەورە بەرپادەکات لە پێکهاتەکەیدا بە فرۆشتنی 11 یاریزان و گواستنەوەی چەند یاریزانێکی تر.
بە فەرمی رۆچا بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دیاریکرا لە شوێنی رۆبیالێسی دوورخراوە.
رۆما هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی دیبالا دەدات ئەوەش دەبێت هۆی بێهیواکردنی یانە گەورەکان.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی سانێ دەدەن لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.
نیوکاسڵ لاری نییە لە فرۆشتنی گویمارێش و یاریزانەکەش لەلایەن سیتی و ئارسناڵ و پاریسەوە کێبڕکێی گواستنەوەی دەکرێت.
سەرۆکی ناپۆلی دەیەوێت گرێبەستی کڤارا تسخێلیا بۆ سێ هێندە زیادبکات بەڵام یاریزانەکە نیازی رۆیشتنی هەیە بۆ بەرشەلۆنە.
لایپزیگ سورە لەسەر ئەوەی سیمۆنس بەشێوەیەکی خواستن بهێڵێتەوە بەڵام پاریس هێشتا بەو بابەتە رازی نییە.