خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید لە سۆسیدادی بردەوە

AM:12:02:27/04/2024

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی ئاردا گولەر شکستی بە ریاڵ سۆسیداد هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بووە میوانی ریاڵ سۆسیداد.

تایمی یەکەم، مێرەنگێ بە کۆمەڵێک یاریزانی یەدەگەوە دەستی بە یارییەکە کرد و لە خولەکی 29 ئاردا گولەر گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد، سۆسیدادیش دەستی دەکردەوە و لە خولەکی 33 گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام بە بیانووی هەڵەی یاریزانی سۆسیدا رەتکرایەوە.

لە تایمی دووەمدا، مێرەنگێ چەند گۆرانکاریەکی ئەنجامدا و یانەی خاوەن یاریگایش بە هەمان شێوە بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا، هەرچەندە دووبارە گۆڵێکی سۆسیداد بە بیانووی ئۆفسایدەوە لە خولەکی 70 رەتکرایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵی ئاردا گولەر لە سودی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات.

مێرەنگێ بە کۆکردنەوەی 84 خاڵ بێ رکابەر پێشەنگە و هەنگاوێکی گەورە لە بردنەوەی نازناوی لا لیگا نزیکبوەوە.