ئەلۆنسۆ: کەسێک نییم بیر لە ژمارە پێوانەییەکان بکەمەوە

PM:09:19:26/04/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ نەیشاردەوە، کەسێک نییە بیر لە ژمارە پێوانەییەکان بکاتەوە و دەیەوێت بە جوانترین شیوە ئەم وەرزە تەواو بکەن.

بایەر لیڤەرکوزن رووبەرووی شتوتگارت دەبێتە و چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەری پاڵەوانەکەی ئەڵمانیا روونیکردەوە، بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا یاری دەکەن، لەبەر ئەوەی شتوتگارت خاوەن یاریزان و راهێنەری بە توانایە و نمایشێکی جوان بە تۆپەوە ئەنجامدەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی ئەڵمانیا ئاهەنگیان گێڕاوە، قسەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە چیمەنی یاریگاکەیان کردووە و پێیان وتراوە کە هیچ کێشەیەکی نییە و ئامادەیە بۆ ئەوەی یاری لەسەر بکرێت.

سەبارەت بە ئامادەنەبوونی گرانیت شاکا رایگەیاند، متمانەی بە تواناکانی تیپەکەی هەیە کە بەبێ بوونی ئەویش ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، هەورەها بژاردەی پێویستیان هەیە کە جێگای پڕبکاتەوە.

دوپاتیشیکردەوە، کەسێک نییە بیر لە ژمارە پێوانەییەکان بکاتەوە، تەنیا دەیەوێت وەرزێکی جوانیان هەبێت و دوای بوون بە پاڵەوان ئامانجیان کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵە.