جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ.. عێراق لە ڤێتنامی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

PM:10:56:26/04/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێکی عەلی جاسم گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی چارەکی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، هەڵبژرادەی عێراق و ڤێتنام بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.

تایمی یەکەم، شێرەکانی رافیدەین بەهێزتر و خێراتر یاریان دەکرد بەڵام هیچ گۆڵێک نەهاتە بەرهەم.

لە تایمی دووەمدا، عێراقییەکان بەردەوامبوون لە ئاست بەرزی و فشار و پەستانەکانیان تا لە خولەکی 64 عەلی جاسم بە لێدانی سزا شێرەکانی رافیدەینی پێشخست، دواتریش لە 11 خولەکی کۆتایی کاتی زیادکراویش رەزا فازیل لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی عێراق لە دەستدا.

سەرەنجام عێراق بەو تاکە گۆڵەی عەلی جاسم بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.