تیاگۆ سیلڤا بووەتە ئامانجی یانە سعودی و ئەمریکییەکان

PM:06:41:26/04/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسڕی سعودی و چەند یانەیەکی ئەمریکا کێبڕکێی گواستنەوەی تیاگۆ سیلڤا دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو.

تۆڕی ئێم ئێڵ سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئێستاوە تیاگۆ سیلڤای بەرازیلی و بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی چەند یانەیەک و دەیانەوێت ئۆفەری پێشکەش بکەن.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، یانەی نەسڕی سعودی لەسەر داوای لویس کاسترۆی راهێنەری پورتوگالی یانەکەیان بە نیازن گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە بەرازیلیەکە ئیمزابکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، چەند یانەیەکی ئەمریکیش هەمان ئامانجیان هەیە و چاوەڕێی دوایین بڕیاری یاریزانەکە دەکەن کە ئایا دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە بەرازیل یان گرنگی بە هەموو ئەو ئۆفەرانە دەدات کە پێشکەشی دەکرێن.

رونیشیکردووەتەوە، تا ئەم ساتە ئامانجی سیلڤا ئەوەیە کە بگەڕێتەوە یانەی مناڵی کە ئەویش فلۆمینینزی بەرازیلیە بەتایبەت دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە کە بڕیاریداوە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە چێڵسی بکات.

خ . ک