خولی سعودیە.. هیلال لە فەتحی بردەوە

PM:09:00:26/04/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە یانەی هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی فەتحی بردەوە، ئەمشەویش نەسڕ یاری هەیە.

لە یارییەکی هەفتەی 28ی خولی سعودیە یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە فەتح کرد.

تایمی یەکەم، هیلال باشتر یاری کرد و لە بەرامبەردا چەند جارێک فەتح وەڵامیان دەدانەوە بەڵام هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی فەتح دەستپێشخەری کردوو لە خولەکی 57 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی هیلالیەکان بەهێز بوو، بە شێوەیەک سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 58 و 74 و 15خولەکی کاتی زیادکراو تۆمارکرد کە دووەمیان بە لێدانی سزابوو، گۆڵەکانیش لە لایەن میشێل و روبن نیڤێز و بلەیهیەوە تۆمارکران.

سەرەنجام هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە سودی خۆی تەواو کرد.

بەم ئەنجامە هیلال بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ پێشەنگی گرتووە و فەتح پلەی شەشەمە بە 40 خاڵ.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی ئیتیحاد لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی شەباب بووەوە و بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.

ئەمشەویش لە کاتژمێر نۆ، یانەی نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی خلیج.

خ . ک