بەرشەلۆنە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی نەسڕ دەدات

PM:11:32:26/04/2024

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە هەوڵی بەدەستهێنانی مارسیلۆ برۆزۆڤیچی ئەستێرەی یانەی نەسر دەدات لە هاوینی ئەمساڵدا.

ئارۆن دۆمینگێزی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئیسپانی، لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە بڵاویکردەوە کە، یانە بەرشەلۆنە مارسێلۆ برۆزۆڤیچی کرواتی دەکاتە نێو کارنامە و پلانەکانی لە هاوینی ئەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت هێڵی ناوەراستی بەهێز و تۆکمە تر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش چاوی بڕیوەتە تواناکانی برۆزۆڤیچ و چاودێری دەکات.

دوپاتیشیکردووەتەوە، بلاوگرانا پێشتریش ئارەزوو خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە کرواتیەکە دەربڕیوە و هەوڵی بەدەستهێنانی داوە پێش ئەوەی لە ئینتەرەوە رووبکاتە نەسڕ بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.

رۆژنامەنووسکە ئەوەشی نەشاردووەتەوە، برۆزۆڤیچ یەکێکە لە پایەکانی نەسڕ و یاریزانێکی سەرەکییە بۆ پلانەکانی داهاتوویان، لەبەر ئەوە ئەستەمە دەستبەرداری ببن.

برۆزۆڤیچی تەمەنی 31 ساڵە، لەماوەی ئەم وەرزەدا 35 یاری لەگەڵ یانەی نەسر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و 8 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.