PM:10:24:26/04/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاگ نەیشاردەوە تێدەکۆشن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ بەرامبەر بێرنلی و هیچ یارییەک ئاسان نابێت بۆیان.
مان یونایتد رووبەرووی بێرنلی دەبێتەوە و ئیریک تین هاگی راهێنەریان جەختی لەوە کردەوە، هیچ یارییەک ئاسان نابێت و هەوڵی خۆیان دەدەن و تێدەکۆشن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە بەرامبەر بێرنلی.
دەربارەی راشفۆردیش وتی: راشفۆرد پێویستی بە پشتیوانی هەیە و پێویستە هەموومان یارمەتی بدەین و پشتگیری بکەین تا باشتربێت، لەبەر ئەوەی دەتوانێت زیاتر پێشکەش بکات و بینیمان وەرزی رابردوو چیکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت مەیسۆن ماونت بەرامبەر بێرنلی بگەڕیتەوە لیستی یاریزانەکان، هەروەها لوک شاو و مارسیاڵ و مارتینێز گەڕاونەتەوە یاریگاکان.
دوپاتیشیکردەوە، پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ڤاران دەبیننەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دانوستانێک نەکراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ وەرزی داهاتوو.