سبەینێ لە خولە ناوخۆییەکان چەندین یاری ئەنجامدەدرێن

PM:07:40:26/04/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد میوانداری بێرنلی دەکات و لە ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و میلان کلاسیکۆ ئەنجامدەدەن.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە، سبەینێ لە هەفتەی 35ی خولی ئینگلتەرا، لە کاتژمێر شەش یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری یانەی بێرنلی دەکات.

مانچستەر یونایتد لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەدایە، دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا نزیکتر بێتەوە لە بەدەستهێنانی بلیتێکی خولە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو.

لە هەمان کاتدا، یانەی نیوکاسل یونایتد میوانداری شیفیڵد یونایتد دەکات، لە کاتژمێر 10شدا هەردوو یانەی ئەستۆن ڤێلا و چڵسی لە یاریەکی بەهێزدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی فەرەنسا و لە کاتژمێر 10، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لوهاڤەر دەکات، بە بردنەوە لەو یاریەدا بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.

لە خولی ئیتاڵیا و لە کاتژمێر حەوتدا، لە یاری لوتکەی هەفتەکەدا هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و میلان رووبەڕووی یەکدەبنەوە، دواتریش لازیۆ میوانداری هیلاس ڤیرۆنا دەکات.

خ . ک