وردەکاری لەسەر پەیوەندیکردنی مباپێ بە ریاڵ مەدرید

PM:11:06:26/04/2024

584 جار خوێندراوەتەوە

+ -

موچەی مباپێ لە سەرجەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەرزتر دەبێت و رەنگە پێش یۆرۆ گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان پەیوەندی کردنی مباپێ بە ریاڵ مەدریدەوە تەنیا لەسەر پرسی کات وەستاوە، دوای ئەوەی یاریزانەکە لەسەر وردەکارییەکانیش رێکەوت لە گرێبەستەکەیدا.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، مباپێ لە ریاڵ مەدرید موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەوەش دەستبەرداربونی بڕێکی زۆرە بە بەراورد بەو موچەی لە پاریس وەری دەگرێت.

دوپاتیشیکردووەتەوە، سەرەرای ئەوەی بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ هاوتایە لەگەڵ موچەی ئەستێرە یەکەمەکانی مێرەنگێ، بەڵام یانەی شاهانە لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسیەکە رێککەوتووە بە پێدانی لە سەدا 80ی مافی وێنەکانی، ئەوەش داهاتەکەی دەکاتە دوو هێندە و دەبێتە بەرزترین موچە لە یانەکە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ریاڵ مەدرید نیگەرانە لە درێژە کێشانی راگەیاندنی گرێبەستەکە، بەو پێیەی پاریسیش سەرکەوتووە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ و ئەوەش پرۆسەکەی دواخستووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێش یۆرۆ بە فەرمی پەیوەندی کردنی کیلیان مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید رادەگەیەندرێت.