خولی ئیتاڵیا.. رۆما یارییە وەستێندراوەکەی لە ئۆدینیزی بردەوە

PM:09:55:25/04/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە گۆڵێک لە کۆتا خولەکەکان یارییە وەستێندراوەکەی لە ئۆدینیزی بردەوە.

لە 14ی ئەم مانگە و لە هەفتەی 31ی خولی ئیتاڵیا، یارییەک لە نێوان رۆما و ئۆدینیزی بەڕێوەچوو، بەڵام لە خولەکی 70 بەهۆی لەهۆشچوونی ندیکانی بەرگریکاری رۆما وەستێندرا و تەواو نەکرا.

لە کاتی وەستانی یارییەکە ئەنجام بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک یەکسانبوو، بەڵام بەهۆی یاساکانی تۆپی پێ هەر یارییەک بەهۆی بارودۆخێکی نەخوازراو وەستێندرا، دەبێت بە هەمان ئەنجام و لە هەمان خولەک و لە کاتێکی شیاودا دەستپێبکاتەوە.

یارییەکە لە خولەکی 70 دەستی پێکردەوە و ئاستێکی هاوسەنگی بەخۆیەوە بینی تا لە خولەکەکانی کۆتاییدا لێدانێکی گۆشە بۆ رۆما هەژمار کرا و بریان کریستانتی بە ئەسیستی پاولۆ دیبالا گۆڵی بردنەوەی بۆ گورگەکان تۆمار کرد.

سەرەنجام رۆما بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا، بەو ئەنجامەش گورگەکان بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی پێنجەم و ئۆدینیزی بە 28 خاڵ لە پلەی 17 گیرساونەتەوە.