بەرشەلۆنە هێرشبەرێکی پریمەر لیگی کردووەتە ئامانج

PM:04:29:23/04/2024

11144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بەرشەلۆنە بیریان لە گواستنەوەی ئیزاک کردووەتەوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی هێرشبەرێکی پریمەر لیگ.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە لە ئێستادا ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ ئەلیکساندەر ئیزاکی سویدی و هێرشبەری یانەی نیوکاسل یونایتد کردووەتە ئامانج.

رونیشیکردووەتەوە، هۆکاری ئەو گرنگی پێدانەی یانە ئیسپانیەکە بە ئیزاک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە سەرەرای ئەوەی یانەکەشی لە بارودۆخێکی باشدا نییە.

دەشڵێت، بەرپرسانی بەرشەلۆنە پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەوە کردووە تا پەیوەندیان پێوەبکات بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە یانەی نیوکاسل داوای بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەرشەلۆنەش دەیەوێت بە خواستنی یەک وەرز بیگوازێتەوە.


خ . ک