مان یونایتد شۆڕشێکی گەورە بەرپادەکات

PM:06:02:26/04/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد شۆڕشێکی گەورە بەرپادەکات لە پێکهاتەکەیدا بە فرۆشتنی 11 یاریزان و گواستنەوەی چەند یاریزانێکی تر.

رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی راپۆرتێکی لەسەر پلانەکانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی پێکهاتەکەی ئێستایان لە پێناو بەهێزکردنی بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، شەیتانە سوورەکان بە نیازە شۆڕشێکی گەورە بەرپا بکات بە فرۆشتنی 11 یاریزان لە هاوینی ئەمساڵدا کە گرنگترینیان ئەنتۆنی و رافێل ڤاران و کاسیمیرۆ و مارکۆس راشفۆردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە هاری ماگوایەر و کریستیان ئیریکسن و وان بیساکا و لیندۆلف و سوفیان ئامرابت و سانچۆ و ئەنتۆنی مارتیال ئەو یاریزانانەی ترن کە ئەو یانەیە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.

دوپاتیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە چەند یاریزانێکیشیان دیاریکردووە کە گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکەن کە گرنگترینیان لۆنینی گۆڵچی ریاڵ مەدرید و فرینکی دی یۆنگ و گۆرێستکا و ئادریان رابیۆ و ئەلیساندرۆ باستۆنین.

خ . ک