چیڤۆ: هەموو یارییەک وەک و جەنگ وایە

AM:12:00:21/02/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ جەختیکردەوە هەموو یارییەک وەک و جەنگ وایە و دەبێت بەردەوامبن لە کۆکردنەوەی خاڵ.

پێش رووبەرووبوونەوەی لیتچی، کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان وتی: من تەنها بۆ ئارامیی ویژدانی خۆم ڕاهێنەرایەتی ناکەم، بەڵکو بەپێی ئەزموونم و ئەوەی لە چاوی یاریزانەکانمدا دەیبینم بڕیار دەدەم.

چیڤۆ کە مەشقی پێش یارییەکەی هەڵوەشاندەوە ئاماژەی بەوەکرد، مەبەستی ئەو لەم بڕیارە ئەوە بوو کە یاریزانەکان لە ڕووی دەروونییەوە پشوو بدەن و نوێ ببنەوە دوای ئەو یارییە قورسەی ئەنجامیان دا.

چیڤۆ وتی: خولی ئەمساڵ زۆر کێبڕکێی تێدایە و تا کۆتایی وەرز بەردەوامدەبێت، هەموو خاڵێک وەک جەنگێک وایەو پێویستە تیپەکەی بەردەوام بێت لە کۆکردنەوەی خاڵەکان.

چیڤۆ باسی لەوەشکرد کە، متمانەی تەواوی بە تێگەیشتن و گەورەیی ئەقڵیەتی یاریزانەکانی هەیە و دەزانێت کە دەتوانن لە کاتە قورسەکاندا ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.