رۆدیگەر هەڕەشەی دوورخستنەوەی لە مۆندیال لەسەرە

PM:12:02:04/03/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەفتارە توندوتیژەکانی رودیگەر لە ئەڵمانیاوە ڕەخنەی توندی لێدەگیرێت و هەڕەشەی دوورخستنەوەی لێدەکرێت.

ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دوای یارییەکەی بەرامبەر خیتافی کە بە گۆڵێکی بێوەڵام دۆڕان، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەخنە بووەوە.

ئەمەش دوای ئەوەی لە خولەکی 27دا بە ئەژنۆ کێشای بە دەموچاوی دیێگۆ ڕیکۆی یاریزانی خیتافیدا کە لەسەر زەوی کەوتبوو، هەرچەندە ناوبژیوان هیچ سزایەکی نەدا، بەڵام ئەم دیمەنە لە ئەڵمانیا تووڕەییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە وتارێکی تونددا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە تەنها هەڵەیەکی وەرزشی نەبووە، بەڵکو وەک دەستدرێژی وەسفی کردووە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، ڕودیگەر سەلماندوویەتی کە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی توڕەی خۆی بکات، بۆیە شایستەی ئەوە نییە بەشداری مۆندیال بکات و نووسیویەتی: ئەوەی ناگۆڕێت، با لە ماڵەوە بمێنێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە، جولیان ناگێڵسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، جەختی کردووەتەوە کە هیچ یاریزانێک جێگەی پڕنەکراوە نییە و ئەو ڕەفتارانەی پێشێلکاری یاساکانی وەرزش دەکەن قبوڵکراو نین.

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکان پێیان وایە کە مانشافت بەدیلی باشی هەیە و نەچوونی ڕودیگەر بۆ مۆندیال نابێتە کێشەیەکی تەکنیکی گەورە بۆ هەڵبژاردەکە.