رافینیا: ئەگەر ئاوا بەردەوامبن وەرزێکی نایابمان دەبێت

PM:01:08:04/03/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا دوپاتیکردەوە یارییەکی زۆر باشیان ئەنجامداوە و ئەگەر بەردەوامبن وەرزێکی نایابیان دەبێت.

ڕافینیا، هێرشبەری بەرشەلۆنە، لە دوای شکستی یانەکەی لە گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، پەیامێکی پڕ لە ئومێدی بڵاوکردەوە و لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، وتی: شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم، ئێمە لە سەرەتاوە هەموو هەوڵێکی خۆمان دا و بەپێی ئاستی ئەمڕۆمان شایستەی گەیشتن بە یاری کۆتایی بووین، بەڵام دەبێت ڕێز لەوەش بگرین کە ئەتلەتیکۆ ئەنجامی دا چونکە تیمێکی گەورەن و بەرگرییەکی باشیان کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە قەرەبووکردنەوەی ئەنجامی چوار گۆڵ کارێکی ئاسان نییە و نایانەوێت بیانوو بهێننەوە.

ڕافینیا جەختی لەوە کردەوە کە بە سەربەرزییەوە یاریگایان جێهێشتووە و وتی: بە گەشبینییەکی زۆرەوە دەڕۆم؛ ئەگەر بەم شێوەیەی ئەمڕۆ بەردەوام بین، کۆتایییەکی سەرنجڕاکێشمان بۆ ئەم وەرزە دەبێت.