PM:04:03:20/02/2026
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی
ئیسپانیا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە و لە ئینگلتەرا و ئیتاڵیاش چەند
یارییەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن.
یارییەکانی خولە
ناوخۆییەکان بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکدا، یانەی ریاڵ
مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئۆساسۆنا.
ریاڵ مەدرید کە بە
کۆکردنەوەی 60 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە ئامانجی ئەوەیە ئەم
یارییە بباتەوە تا بتوانێت پارێزگاری لە پێگەکەی بکات، ئۆساسۆناش لە ئەگەری
بردنەوەی ئەم یارییە دەچێتە پلەی حەوتەم.
لە کاتژمێر 11شدا،
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیسپانیۆل دەکات و ئامانجی
ئەوەیە بگەڕێتەوە سەر سکەی بردنەوەکانی.
هەر سبەینێ بەڵام
لە خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری نیوکاسل
یونایتد دەکات، چێڵسیش لە ستامفۆرد بریج رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە.
لە خولی ئیتاڵیاش
یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر کۆمۆ یارییدەکات، ئینتەری پێشەنگیش دەبێتە میوانی لیچی،
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میوشن میوانداری فرانکفۆرت دەکات و لە فەرەنسا پاریس یاریی
هەیە، لە خولی سعودیەش هیلال و ئیتیحاد یاریی لوتکە دەکەن و نەسریش رووبەرووی حەزم
دەبێتەوە.
خ . ک