سەردێڕ:

عەمار حەکیم لەسەر چەقبەستویی دۆخی عێراق سەردانی نەوەی نوێ دەکات

PM:10:28:05/04/2022

8124 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم سەردانی ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێی لە شاری بەغدا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دوایین دۆخی سیاسی عێراق کرا و عەمار حەکیم رایگەیاند، "عێراق پێویستی بەراگرتنی هاوسەنگی سیاسییە."


لە راگەیاندراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردووەتەوە، شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیمی سەرۆکی رەوتی حیکمە بووە و لەلایەن سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق و رێبوار عەبدولڕەحمان و ئومێد محمەد پەرلەمانتارنی نەوەی نوێ پێشوازییان لێکرا باس لە رۆڵی نەوەی نوێ لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا کراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە دانیشتنەکدا باردۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستنی سیاسیی ئێستا باسکرا و عەمار حەکیم ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی گرنگی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کردووە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا."

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەش مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراقدا تێپەڕیوە و هێشتا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە و سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردراوە. هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بووەتە ناکۆکیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا و نەوەی نوێش بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان، داوای جێبەجێکردنی ١٧ خاڵدەکات کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت و دەڵێن، "بەو مەرجانە بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن."

No description available.













گەلەری