سەردێڕ:

ئەمریکا هەوڵی لابردنی روسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

PM:10:00:05/04/2022

2288 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەو تاوانانەی روسیا لە ئۆکرانیا ئەنجامی داون دەیەوێت روسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لاببات.


لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، "پێمان وایە کاتی ئەوەیە نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر دوورخستنەوەی روسیا بدەن لە ئەنجومەنەکەدا، چونکە بەشداربوونی ئەو وڵاتە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا شتێکی کۆمیدییە."

لابردنی روسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە کە لە ١٩٣ ئەندام پێکدێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ ی شوباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەرئۆکرانیا دەست پێکردووە و لەو ماوەیەشدا روسیا بە چەندین تۆمەتی تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کراوە و کۆتا تۆمەتیش لێدوانەکانی ئۆکرانیایە سەبارەت بەوەی هێزەکانی روسیا دەیان هاوڵاتی سڤیلیان لە شارۆچکەی بوچا ی سەر بە کیێڤی پایتەخت کوشتووە، بەڵام روسیا ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە.













گەلەری