سەردێڕ:

لە کەرکوک و گەرمیان رێژەی ئەنجامدانی هاوسەرگیری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

PM:08:43:05/04/2022

5256 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو ئاماری مامەڵەی هاوسەرگیری و داوای جیابوونەوانەی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١، ئەنجامدراوە، لە کەرکوک و گەرمیان رێژەی ئەنجامدانی هاوسەرگیری کەمیکردووە و جیابوونەوە رووی لە زیادبوون کردووە.


ئامارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە و بەپێی ئامارەکە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمدا "هەولێر، سلێمانی، دهۆک" رێژەی ئەنجامدانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ زیادیکردووە.

بەپێی ئامارەکان لە سەرجەم شارەکاندا ئەنجامدانی هاوسەرگیری روولەزیادبوون بووە و رێگەپێدان بە ژنهێنانی دووەم لە پارێزگای هەولێر زۆرترین رێژە بووە کە ٧٣ رێگەپێدان بووە، بەڵام لە کەرکوک و گەرمیان ئەو رێژەیە سفرە و رێژەی هاوسەرگیریکردن ٢٤٣ مامەڵە کەمتر بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی؛ لە بەرامبەریشدا رێژەی جیابوونەوە ٥١٥ مامەڵە زیادیکردووە.

بەشێکی شارەزایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی پێیان وایە، هۆکاری زیادبوونی رێژەی جیابوونەوە زۆرە، بەڵام یەکێک لە هۆکارەکان ناسەقامگیری ناوچەکە و خرای دۆخی ئابورییە، کە لەم ساڵانەی کۆتاییدا هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ناو دۆخێکی ئابوری سەخت و بێکاری رووی لە زیادبوون کردووە، بەدەر لەوانەش دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا نییە و لە کەرتی تایبەتیشدا زۆر جار مافی تەواو بە کارمەند نادرێت.

شارەزایان باس لەوەدەکەن، بەشێکی پرۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتوو پەیوەستە بە ژیانێکی ئارام و دابینکراو و پارێزراو، کە لە زۆر رووەوە لە هەرێمی کوردستان ژیانی تاکەکان بە سەختی بەڕێوەدەچێت و بەدەر لە نەبوونی کار و دۆخی ئابوری؛ ژینگەی گشتی هاندەرە بۆ دروستبوونی فشاری دەروونی لەسەر تاک، بەوەی کەرتە گشتییەکان خزمەتگوزاری پێویست بە هاوڵاتیان نادەن.

No description available.

No description available.
No description available.












گەلەری