هەریەک لە ئیتاڵتا و فەرەنسا و دانیمارک چەندان دیپلۆماتکاری روسیا لە وڵاتەکانیان دەرکرد.
ماریۆ دراغی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ٣٠ دبلۆماتکاری روسیای دەرکردووە.
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنساش ئاشکرای
کرد، فەڕەنسا ٣٥ دبلۆماتکاری روسیای دەرکردووە.
لایخۆشیەوە يبی كوفود وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئەوەی خستەڕوو،
ولاتەکەی ١٥ دیبلۆماتکاری روسیای دورخستەوە
لە وڵاتەکەی و دەبێت لەماوەی ١٤ رۆژدا ئەو دیبلۆماتکارانە وڵاتەکەی جێبهێڵن.
باسی لەوەشکرد، "ئەم هەنگاوەی دانیمارک
و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا هەنگاویکی مێژوییە بۆ پاراستنی ئاسایشمان."
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەمریکا ژمارەیەکدبلۆماتکاری روسی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرد
و لەبەرامبەریشدا روسیا چەند دبلۆماتکارێکی ئەمریکی لە مۆسکۆ رەوانەی وڵاتەکەیانی
کردەوە.
لە ٢٤ ی شووباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا
و وڵاتانی ئەوروپاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە سزای توندی ئابوریان بەسەر روسیادا
سەپاندووە.