ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی ١٠ رۆژە لەکۆی ٨٠ فەرمانبەری ژینگەی سلێمانی ٦٠ فەرمانبەریان بایکۆتی دەوامیان کردوە و دەوامناکەن و داوای دورخستنەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، رەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی ١٠ رۆژە لەکۆی ٨٠ فەرمانبەری ژینگەی سلێمانی ٦٠ فەرمانبەریان بایکۆتی دەوامیان کردوە و دەوامناکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری بایکۆت کردنی دەوام لەلایەن ئەو
فەرمانبەرانەوە رەفتاری نەشیاو و خراپی هەڵسوتی بەڕێوەبەری فەرمانگە ژینگەپارێزی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە لەگەڵ فەرمانبەران و لەناو فەرمانگەکە.
وتیشی، ئەو فەرمانبەرانەی
بایکۆتیان کردووە داوای دورخستنەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە لە پۆستەکەی دەکەن.
رەمەزان نامیق ئەوەشی
خستەڕوو، فەرمانبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتنامەیەکیان
داوەتە ئەنجومەنی پارێزگا و ئەوانیش لە رێژەی لیژنەکانی تەندروستی و ژنیگەوە
بەدواداچوونیان بۆکردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکەیان رانەگەیاندووە.