خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، هەرچەندە کۆریای باشور دوژمنی سەرەکی وڵاتەکەی نیە، بەڵام ئەگەر هەر هەنگاوێکی سەربازی لە دژی کۆریای باکور بگرێتە بەر ئەوا وڵاتەکەی چەکی ئەتۆم بەکاردەهێنێت.
كيم يو جونگ خوشکی کیم جون ئونگ سەرۆکی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەداوە، "هەرچەندە کۆریای باشور دوژمنی سەرەکی وڵاتەکەمان نیە، بەڵام ئەگەر بیر لە هەر جوڵەیەکی سەربازی دژی کۆریای باکور بکەنەوە وڵاتەکەمان دوودڵنابێت لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژیان."
باسی لەوەشکردوە، "کۆریای
باکور و باشور یەک گەلن و نابێت گرژی لەنێوانیاندا هەبێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، سۆ
ووک وەزیری بەرگری کۆریای باشور رایگەیاند، سوپای کۆریای باشور توانای وەڵامدانەوەی
هەیە ئەگەر کۆریای باکور هێڕشی موشەکیان بکاتە سەر.
ئاشکراشیکرد، "کۆریای
باشور بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی موسەکی بالیستی."
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کوریای باکور لە ٢ ی ئاداردا دوبارە دەستیکردەوە بە تاقیکردنەوەی موشەکە بالستییەکانی.