سەردێڕ:

کەشوهەوای چوارەم و پێنجەم رۆژی مانگی رەمەزان چۆن دەبێت؟

AM:11:12:05/04/2022

6756 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کەشوهەوای سبەینێشی بڵاوکردەوە. هاوکات، کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لەسبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چوارەم رۆژی مانگی رەمەزاندا لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە پێنجەم رۆژی مانگی رەمەزان ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵێکى سووک.

هەروەها، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشتر کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی هەینی، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشتردەبن.













گەلەری