بڕیاره ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەنوسیدا فراکسیۆنی پارتى لە پەرلەمانی کوردستان دوا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت بە هەڵبژاردنەکانی په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا بكات.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژەی بەوەدا، "پارتى ده‌مێكه هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكراكردووه كه له‌گەڵ هەڵبژاردنە له كاتى خۆیدا."
باسی لەوشکردووە، پارتى له
١ی مانگى حوزەیرانی ساڵی رابردوو لیژنەیەکی
پێکهێنا و سه‌ردانى یه‌كێتى کرد و پێى وتووه كه ئەوان له‌گەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
داین له كاتى خۆیدا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتى هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داوه‌تەوە.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئاشکراشیکرد،یه‌كێتى ده‌یه‌وێت یاسای هەڵبژاردن به پێى
ویستى خۆى هه‌موار بكات، چونكه ده‌زانێت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له به‌ر ئه‌و
غه‌دره‌ى كه كردوویه‌تى خه‌ڵك له‌و سنووره ناچێته ده‌نگدان و كاندیده‌كانیش ده‌نگ
ناهێنن بۆیه یه‌كگرتوو، و كۆمه‌ڵیش پشتگیرى له یه‌كێتى ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت یاسایەک
به پێى به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌موار بكه‌ن.
هاوکات؛ ٣٥ پەرلەمانتاری یەکگرتوو
و کۆمەڵ نەوەی نوێ، یەکێتی پرۆژەیەکیان پێشکەشکردوە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن،
بەڵام پارتی دەیەوێت کۆمسیۆن بەھەمان پێکھاتەی ئێستا و بەیاسای پێشوو ھەڵبژاردن ئەنجام
بدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رۆژى
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی وه‌كو رۆژى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارى کردبوو.