ماوەی هەفتەیەکە بەشێک لە دانیشتوانی قەزای کۆییە بەهۆکاری خراپی رێگە و بان و نەبوونی خزەمت گوزاری بەردەوامن لە خۆپیشاندان و یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بێزارین لەحوکمڕانی دەسەڵات و دزیکردنەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە دانیشتوانی قەزای کۆیە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامن لە خۆپیشاندان و هۆکارکەشی خراپی رێگە و بان و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانە.
یەکێک لە خۆپیشاندەران بە
ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بێزاربووین لە حکومڕانیان و لە دزیکردنەکانیان".
وتیشی، "چیدیکە
نامانەوێت کەسی دیکە بەهۆکاری خراپی رێگەوبانەوە لەم رێگەیە گیانلەدەستبدات،
تەنکەرەکان و بارهەڵگرەکان هاوڵاتیانیان بێزار کردووە".
خۆپیشاندەرێکی دیکە بە ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، رێگەی سەرەکی نێوان کۆیە – سلێمانی، کۆیە – هەولێر بووەتە
قوربانی و پێویستی بەوە هەیە بکرێتە دوو ساید و رۆژانە خەڵکی کۆیە لەو رێگەیە گیان
لەدەستدەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان
لەشەوەوە هاتوون رێگەکەیان گرتووە و تا کێشەکانیان چارەسەر نەکەن رێگاکە ناکەنەوە.
یەکێک لە شۆفێرەکان بە ئین
ئاڕ تی راگەیاند، خەڵک مافی خۆیەتی خۆپیشاندان بکەن، بەڵام بەڕێوەبەر هاتووە و دەڵێت
ئەگەر ئێوەی شۆفێران نەڕۆن ساڵانەکەتان لێوەردەگرین و سزاتان دەدەین، ئەوەی لە کوردستان هەیە لە
خەویشدا نایبینرێت.
هاوکات، هاوڵاتییەکە
دەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیدا و بە شۆفێرەکە دەڵێت، کارەکەی ئێوە پارەکەی بۆ هەولێر و
خۆڵ و زۆی رێگاکەش بۆ هاوڵاتییانی کۆیەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کێشەی
خراپی رێگەو بانی نێوان شار و قەزاکانی هەرێم یەکێکە لە کێشە کۆنە چارەسەر
نەکراوەکانی کابینە یەک لەدوایەکەکانی حکومەتی هەرێم و ساڵانە بەهۆی رووداوەکانی
هاتوچۆوە ژامارەیەکی زۆر هاوڵاتی گیانلەدەستدەدەن و بریندار دەبن.