وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، رێگری کردووە روسیا قەرەزەکانی بە دۆلار لە بانکەکانی ئەمریکا بداتەوە لەو پارانەی لەو وڵاتە بلۆک کراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئەمریکا لە چەند چاوگێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە، وەزارەتەکە رێگری کردووە روسیا لە پارە بلۆک کراوەکانی لە ئەمریکا قەرزەکانی حکومەتەی بە دۆلار بداتەوە بە بانکەکانی ئەو وڵاتە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو حکومەتی روسیا رایگەیاند، بەنیازە خزمەتگوزارییەکانی
قەرزە نێودەوڵەتییەکانی "یۆرۆبۆندز" بداتەوە کە بریتییە لە بڕی ١٠٢
ملیۆن دۆلار.
ئاماژی بەوەشدابوو، لە بنەڕەتدا بڕیارە ئەم قەرزانە لە ساڵی ٢٠٣٥ بداتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر
پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە بە لە ژێر ناونیشانی بەرگری کردن لە بەرژەوەندییەکانی
روسیا و هەرێمی دونباس ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد و
لەبەرامبەردا هەریەک لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان لە ژاپۆن و
سنەگافورە و کۆریای باشور و بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا زنجیرەیەک سزای ئابوری
و دارایی و بازرگانییەکان بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و کۆمپانیای گەورە و بانکە
گەورەکانی روسیادا سەپاند و لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلار لە پارەی
یەدەگی نێودەوڵەتی روسیایان لە بانکە جیهانیەکاندا بلۆک کرد.