به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور رایگەیاند، لەسەر سکاڵای زۆری هاوڵاتییان و بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلەوە، بڕیاریاندا بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕانەی لەجۆری (بەطح و ترێل) و مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر بە خاوەنانی ئەو جۆرە ماتۆڕانە دەدرێن.
لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
شارەزوور ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی خراپ به‌كار هێنانی ماتۆڕسكیله‌وه، سكاڵایه‌كی
زۆری هاوڵاتیانیان پێگه‌شتووه، کە دیارده‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلی جۆرەکانی (بهطح
و ترێل) به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و بێزاركه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك گه‌نجه‌وه به‌كارده‌هێنرێن
و به‌شێوه‌ی تیم و گروپ له‌سه‌یرانگا و شوێنه
گه‌شتیاریه‌كان و كۆلانه‌كاندا تێدهپرن و ده‌نگێكی بێزاركه‌ری هه‌یه و بوه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانیان پێبگات.
ئاسایشی شارەزوور لەراگەیەندراوەکەدا باسی
لەوەکردووە، دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دادهوهردا بڕیاریاندا بەدهستبهسهرداگرتنی ئەو ماتۆڕانه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە ماتۆڕانەیان هەیە، لەماوەی ٤٨
کاتژمێردا ئەو ماتۆرانە نەهێڵن و بەکاری نەهێنن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، لەدوای تێپەڕبوونی
ئەو ٤٨ کاتژمێرەی دیاریکراوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له كه‌س ناكرێت و ده‌ست بهسهرماتۆڕهكاندا
ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی یاسا دهكرێتەوه.
هاوکات، ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاره‌كه تەنها
ئەوانە ناگرێته‌وه كه ماتۆڕه‌كانیان له‌ناو شه‌قامه‌كاندا پێبگیرێت، بەڵکو هه‌موو
ئه‌وانه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه و ڕووبه‌ڕوی یاسایان
ده‌كه‌نەوە كه به‌جۆرێك ماتۆره‌كانیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵگرتبێت یان شاردبێتیانه‌وه.