سەردێڕ:

ژینگە پارێزانی سنوری راپەڕین گردبوونەتەوە و بایکۆتی کارکردنیان کردووە

AM:10:14:09/02/2022

2324 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ژینگەپارێزانی رانیە و قەڵادزێ گردبوونەتەوە و دەڵێن، کاردەکەن و موچەکانیان پێنادرێت، داوای ئەوەش دەکەن، کە دوو موچەی رابردوویان بدەنەوە.


ئەو ژینگە پارێزانە دەڵێن، تاوەکو دوو موچەکەیان پێنەدرێت دەست بە کارەکانیان ناکەنەوە.

ژینگەپارێزانی رانیە، رێگای مەفرەقی حاجیاوا-چوارقوڕنەیان داخستووە، کە هەردوو ناحیەکە بە قەزای رانیەوە دەبەستێتەوە و دەڵێن، تاوەکو دوو موچەکەیان بۆ خەرجنەکرێتەوە رێگاکە ناکەنەوە.

لەوبارەیەوە ژینگەپارێزان دەڵێن، تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و کرێکارەکان موچەکانیان جیاوازە لە نێوان ٢٥٠ هەار بۆ ٤٥٠ هەزار.

ژینگە پارێزەکان باسیان لەوەشکرد، کە ئەوان لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ـەکانەوە لە شارەوانین دواتر خراونەتە سەر کۆمپانیا و کەرتی تایبەت بەڵام دۆخیان خراپتر کراوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، حکومەت وەڵامی نەداوینەتەوە و دەشپرسن؟ "بۆچی حکومەت وەڵاممان ناداتەوە؟ خۆ ئەگەر ئێمە نەبین کەس نییە ئەو خۆڵ و خاشاکە فڕێبدات و پاکی بکاتەوە."

لەوبارەیەشەوە بەرپرسانی کۆمپانیاکە باسیان لەوەکرد، کە ئەو گرفتە لەلای حکومەتەوەیە و ئەگەر حکومەت پارەکەیان نەدات ئەوانیش ناتوانن پارەی ئەو ژینگەپارێز و پاسەوانانە بدەن.

No description available.No description available.No description available.No description available.













گەلەری