سەردێڕ:

گۆرانی عەرەبی لە بڵندگۆی مزگەوتێکەوە لێدرا.. ئەوقاف روونکردنەوە دەدات

PM:04:32:28/01/2022

23180 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی پێش بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی شاری کۆیەوە بۆ چەند ساتێک لە بری قورئان گۆرانی لێدراوە و ئەوقافی کۆیە دەڵێت، کێشە لە ئامێرەکان و میمۆرییەکەدا بووە و کاردەکەن تا ئەو کێشانە دووبارە نەبێتەوە.


جەمال عەبدوڵا پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "رووداوەکە بەهۆی هەڵەی تەکنیکی میمۆرییەکەوە بووە لە دوای ئەوەی کارگوزاری مزگەوتەکە لە کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەک قورئانی لێداوە و لەدوای تەواوبوونی قورئانەکە چەند وشەیەکی عەرەبەی لێدراوە و دواتریش بە خێرایی لابراوە"، وتیشی، "داوای لێبووردن دەکەین و غەڵەتێکی بەمەبەست نەبووە."

لای خۆیەوە، عەبدوڵا ئەنوەر بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان بۆیان دەرکەتووە کێشەکە لە ئامێرەکە و میمۆرییەکەدا بووە.

عەبدوڵا ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو کێشانە دووبارە نەبنەوە و کۆتاییان پێبێت.

لە سنوری قەزای کۆیە نزیکەی ٢٥٠ مزگەوت بوونیان هەیە بەڵام رێژەی کارمەندیان کەمە و ئەو مزگەوتەی رووداوەکەش تێیدا روویداوە کە مزگەوتی گەورەی کۆیەیە، سێ کارگوزاریان هەیە و هیچ قورئان خوێنێکی نییە.













گەلەری