سەردێڕ:

حەوت رەفتار بە بێدەنگی خانەکانی مێشک لەناو دەبەن

AM:09:28:18/09/2025

2988 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، هەندێک خووی رۆژانە هەن کە بەڕواڵەت بێ زیانن بەڵام رەنگە هۆکارێکی شاراوە بن بۆ تێکچوونی تەندروستی مێشک و پەرەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک خەمۆکی و زەهایمەر.


دانیال ئامین پزیشکی بەناوبانگی دەروونی، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، هۆشداری داوە لە حەوت خووی باو کە ڕۆژانە ملیۆنان کەس ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی درک بە مەترسییە ڕاستەقینەکانیان بکەن بۆ سەر کارکردنی مێشک.

دیارترینیان بریتین لە:

١. بێتوانایی لە وتنی نەخێر، ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەکات کە واز لە وتنی "بەڵێ" بهێنن بۆ هەموو شتێک پێش پابەندبوون بە هەر بەرپرسیارێتییەکی نوێ بڵێ "بیری لێدەکەمەوە".

٢. فرەکارکردن تەرکیزت کەمدەکاتەوە و توانای بیرەوەری و بڕیاردانت تێکدەدات و فشار و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، لە یەک کاتدا سەرنجت لەسەر یەک ئەرک بێت.

٣. زیادەڕەوی لە خواردنە ناتەندروستەکان وەک چپسی پەتاتە، کولێرە، ئایسکرێم پەیوەندییان بە قەڵەوی و شەکرە و شێرپەنجە و خەمۆکی و مردنی پێشوەختەوە هەیە.

٤. کەمی چالاکیی جەستەیی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و زەهایمەر زیاد دەکات، وەرزشکردنی بەردەوام دەتوانێت باری دەروونی و تەرکیز باشتر بکات.

٥. بەکارهێنانی بەرهەمە زیانبەخشەکان، ئەو بەرهەمانەی کە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی تێدایە، وەک پارابین و فتالێت، دەبنە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، ماندوێتی، خەمۆکی.

٦. پابەندبوون بە رۆتینێکی بەردەوام بەبێ پەرەپێدانی، کاتێک واز لە فێربوون دەهێنیت، مێشکت دەست دەکات بە مێشکت هان بدە بە فێربوونی شتی نوێ بە بەردەوامی.

٧. پشتگوێخستنی سەلامەتی و مەترسی برینداربوونی سەر چونکە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و توڕەبوون.














گەلەری