بە هاتنی وەرزی سەرما و هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوشێوەکانی، پێوستمان بە پاراستنی بەرگری لەش و دووربوونە لە نەخۆشیە وەرزیەکان و پەتا ڤایرۆسییەکان.
ماڵپەڕی تۆدەی لیستی باشترین خواردنەکان بۆ خۆپارێزی لەم وەرزادا بڵاویکردووەتەوە و بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە ئەو خواردنانە توانایان هەیە بەرگری جەستە زیاد بکەن و پارێزگاری لە پلەی گەرمی جەستە بکەن و لە سەرمابوون بتپارێزن.
لیستی خواردن و
سەوزە و میوە:
١.زەنجەفیل: زەنجەفیل
یەکێکە لە خواردنە گرنگەکان بۆ بەرگریکردن لە سەرما و بەهێزکردنی بەرگری لەش، هەوکردن
یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی بەرگری لەش و زەنجەبیل وەک دژە هەوکردنێکی باش کاردەکات
بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش.
٢. پرتەقاڵ: پرتەقاڵ پڕە لە ڤیتامین سی کە
پێکهاتەیەکی سەرەکیە بۆ بەرگری لە سەرما و پەتا وەرزیەکان و بەرز هێشتنەوەی بەرگری
لەش.
٣. ئاو: لە وەرزی زستاندا زیاتر بیرمان دەچێت
ئاو بخۆینەوە، بەڵام بە شێداری مانەوەی لەشمان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ زاڵبوون بەسەر
سەرما و پەتاکاندا.
٤. ماستی یۆنانی: یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی
ماستی یۆنانی ئەوەیە بڕێکی باشی پڕۆبایۆتیکی تێدایە کە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە رۆژنامەی
کۆریەن جۆرنەل ئۆف فامیلی میدیسن، پڕۆبایۆتیک یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی بەرگری
لە سەرما و ئەنفلۆنزا.
٥. تەماتە: تەماتەش
بە یەکێک لە خواردنە باشەکانی کاتی سەرما دادەنرێت، یەک تەماتە بڕی ١٦ میلیگرام ڤیتامین
سی تێدایە کە بڕێکی پێویستە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش.