PM:05:18:22/01/2025
16112 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر چەند بڕیارێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد و بە گوێرەی بڕیارەکەش فەرمانبەر لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا خانەنشین دەبێت جگە لە چەند توێژێک کە لە تەمەنی ٦٣ یان ٦٥ ساڵیدا خانەنشین دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، ئەو توێژانەی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا خانەنشین دەکرێن بریتین لە مامۆستایانی زانکۆ بە پلەی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری، پزیشکانی سڕکردن، پزیشکانی دەروونی، راوێژکاران، فڕۆکەوانانی مەدەنی دەگرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی خانەنشین دەکرێن بریتین لە، ئەو
فەرمانبەرانەی کە بە گوێرەی یاسای فەسڵکراوانی سیاسی راژەیان گەڕیندراوەتەوە و
دواتر گواستنەوەیان کردووە بۆسەر حکومەتی کاربەڕێکەر، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی کە
کەسی پلە یەک و پلە دوویان شەهیدە، هاوکات ئەو فەرمانبەرانەیشی کە یاسای زیندانیکراوی
سیاسی دەیانگرێتەوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان داوای خانەنشین بوون دەکەن بە گوێرەی یاساکە
دەبێت تەمەنیان ٥٠ ساڵ بێت و ٢٥ ساڵ خزمەتیان هەبێت. دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی
خانەشینیان هاتووە دەبێت دەست لەکارکێشانەوەیان بۆ بکرێت و هەر فەرمانبەرێکیش خانەنشین
بکرێت تەواوی ئیمتیاز و شایستەکانی پێدەدرێت.