مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان لەبارەی سووربوونی رەنگی ئاوی بەنداوی باوە شاسوار لە کفری روونکردنەوە دەدات و هۆکارەکەی باسدەکات.
عەبدولموتەلیب رەفعەت
مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیانە و ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیە، لەبارەی سووربوونی
بەنداوی باوە شاسوارەوە دەڵێت، لە راستیدا گۆڕینى رەنگى ئاو بۆ رەنگى سور لە هەرکوێ
رووبدات، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەم سێ هۆکارە کە بریتین لە:
١.پێکهاتەى بەردەکان:
کە رەنگە رێژەى ئاسن بەرز بێت لە پێکهاتەکانیاندا.
٢.تێکەڵبوونى
ئاوى زێراب بە تایبەتى پاشەڕۆى ناوچەکانى پیشەسازى (میاه ثقيلة).
٣.بوونى جۆرێ لە
قەوزە کە بە (قەوزەى سوور ناسراوە).
دەشڵێت، "بەڵام
لە بەنداوى باوەشاسوار بە راى من رەنگى سوور دەگەرێتەوە بۆ هۆکارى یەکەم (رێژەى
ئاسن لە پێکهاتەى بەردەکانى لێوارو خوارووى بەنداوەکە بەرزن)، هەرچەند من نەچوومەتە
ئەوێ."
دەشڵێت، "ئەمساڵ
بە زەقى ئەو رەنگە دەرکەوتووە بە هۆى دابەزینى ئاستى ئاوەکە."
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "رێژەى قوڕولیتە لە نێو بەنداوى باوەشاسوار لە نێوان ٣ بۆ ٦
مەتردایە، بۆیە کاریگەرى راستوخۆى کردووەتە سەر تواناى گلدانەوەى ئاو لە بەنداوەکە."
