سەردێڕ:

وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق، به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوه‌ نه‌وتی زیاده‌ بەسەر سێ پارێزگادا دابەشدەکات

PM:12:11:21/01/2022

20388 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق رایگەیاند، به‌هۆی شه‌پۆلی به‌فر و سه‌رماوه‌، رۆژی شەممەی داهاتوو نه‌وتی زیاده‌ بەسەر هاوڵاتییانى سێ پارێزگادا دابەشدەکەن کە ئەوانیش کەرکەوک و بەغدا و نەینەوان.


حسێن تاڵب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگه‌یاند، رۆژی شەممەی داهاتوو ٥٠ لیتر نه‌وتی زیاده‌ به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی دانیشتوانی پارێزگاكانی به‌غدا و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا ‌دابه‌شده‌كرێت.

وتیشى، ئێستا به‌شی سێیه‌می نه‌وتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابه‌شده‌كه‌ن، داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕێگه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌وت و غازی پارێزگاكانه‌وه‌ به‌شه‌ نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا ٢٥%ى هاوڵاتییان بەشەنەوتى سپییان وەرگرتووە، پێشتریش وەزیرى شامانەسروشتییەکانى هەرێم رایگەیاند، نەوتى سپى دەگەیەنن بە گوند بە گوندى هەرێمى کوردستان.













گەلەری