AM:11:38:21/01/2022
5844 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، قەزای پێنجوێن ساردترین ناوچەی هەرێم بووە و پلەکانی گەرما بۆ ١٦ پلە ژێر سفر نزمبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم نەخشەی ناوچە ساردەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا دەرکەوتووە، قەزای پێنجوێن ساردترین ناوچە بووە.
بەگوێرەی نەخشەکە، حاجی ئۆمەران بە ١٥ پلەی ژێر سفر لەپلەی دووەم دێت و دواتریش بازیان بە ١٤ پلە
ژێر سفر و چۆمان و سهێلان بە ١١ پلە ژێر سفر.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو
لە شارەکانی هەرێم بەم جۆرەن، هەولێر ٤ پلە ژێر سفر و سلێمانی ٩ پلە ژێر سفر و
دهۆک ٦ پلە ژێر سفر و هەڵەبجە ٥ پلە ژێر سفر.