سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە لیژنەی فریاگوزاری سلێمانییەوە

AM:10:34:21/01/2022

11948 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و مەترسی رووداوی هاتوچۆی هەیە، داوا لە خەڵکیش دەکات لەماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە تا چەند کاتژمێرێکی داهاتوو.


لە ئاگادارییەکەی لیژنەی فریاگوزاری سلێمانیدا هاتووە، "تکاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن و هیچ رێگایەک سەلامەت نییە تا چەند کاتژمێری داهاتوو".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی

ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتوچۆ

ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی

ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارین و دابەزینی پلکەنای گەرماوە لە سنوری شارەکە بەشێکی زۆر لە شەقامەکانی شارەکە لە دوێنێدا بەستی و شەختە و سەهۆڵ لەسەر شەقامەکان دروستبوو، بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.

شەوی رابردوو، لیژنەی باڵای ئەمنی شاری سلێمانی ئاگاداریی بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵکی کرد لە دۆخی زۆر پێویستدا نەبێت نەچنە دەرەوە لە ماڵەکانیان.













گەلەری