بەیان غەریب ناسراو بە بەیۆ ئەمڕۆ بەهۆیئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە دادگایی هەولێر ئامادەبوو، بەڵام هیچ بڕیارێک لەسەر تۆمەتبار نەدراوە.
بەیان غەریب ناسراو بە بەیۆ ئەمڕۆ بەهۆیئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە دادگایی هەولێر ئامادەبوو، بەڵام هیچ بڕیارێک لەسەر تۆمەتبار نەدراوە.
پارێزەری بەیان غەریب بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دادگای هەولێر هیچ بڕیارێکی لەسەر تۆمەتبار بەیان غەریب ناسراو بە بەیۆ دەرنەکردووە، چونکە ئەندامی داواکاری گشتیی خوێندنەوەی بۆ کاغەزەکان نەکردووە.
پارێزەرەکەی بەیان غەریب سەربارەت بە دانیشتنی داهاتووی دادگا وتی، دانیشتنی داهاتوو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە لە ١٣ی مانگی تەمموز دەبێت، لەبارەی بەڵگەکانیشەوە پارێزەرەکە وتی، هیچ تۆمەتێک لەسەر بەیان غەریب ساغنەبووەتەوە، هەموو بەڵگەکانیش لاوازن.
سەبارەت بە ماددەی دۆسیەکە ئاشکرایکرد، بەیان غەریب بە ماددەی ٤٠٢ تۆمەتبارکراوە، ماددەکە تاوانی کاری بەدرەوشتیی کردن بە کەسانیتر و هەموو ئەو تاوانانە دەگرێتەوە کە دژی دابونەریتن، بەڵام دادخواز و هەواڵدەر دەڵێن کە کچەکە پەیوەندیی بە بەیان غەریبەوە نەبووە، پیشتریش نەیبینیوە.
شایەنی باسە چەند مانگێک پێش ئێستە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێکی حەوت کەسیان دەستگیرکردووە یەکێک لەو کەسانە بەیان غەریب ناسراو بە بەیۆ بووە، بەبریاری داواکاری گشتی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، بەتۆمەتی فریودانی چەند ژنێک دەستگیرکرا، بەیۆ کەسایەتی ناسراوی نێو تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان لەدوای دەستگیرکردنی تاوەکو ئێستە دۆسییەکەی لەلایەن دادگاوە یەکلانەبووەتەوە