سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لەبارەی گەشتیارانی ئێرانەوە درا

PM:03:08:11/01/2022

6756 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەبێت لەکاتی گەشتدا پشکنین بۆ سەرجەم گەشتیاران ئەنجامبدرێت بەوانەشی ڤاکسینیان وەرگرتووە.


لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەو کەسانە بکرێت، ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنها ئەو کەسانە پشکنین ئەنجام نادەن کە ٤٨ کاتژمێر بێت پشکنینیان ئەنجامدابێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە سبەی چوارشەممەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.

No description available.












گەلەری