لە پارێزگاکانی بینگۆل، شرنەخ و سێرت بەهۆی بەفرەوە، رێگای ٦٢ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی ناوخۆیی بینگۆل-ەوە وەرگیراون، رێگای ٤٢ گوندی سەربە پارێزگاکە داخراون و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان، هاووڵاتییانیش بەردەم ماڵ و شوێنی کارەکانیان پاک دەکەنەوە.
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون و لەهەندێک ناوچەدا گەیشتوەتە -١٨.
بەهەمان شێوە لە
شارۆچکەی بەیتوششەباب سەربە پارێزگای شرنەخ، بەهۆی بەفرەوە رێگای حەوت گوند و کێڵگەیەک
گیراوە و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان.
لە شارۆچکەی پەرواری
سەربە پارێزگای سێرت، رێگای ١٢ گوند گیراون و لەئێستادا، تیمەکان هەوڵدەدەن رێگاکان
بەڕووی هاتوچۆدا بکەنەوە.