پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت کەسێک
بە چەکەوە دەچێتە سەر فرۆشگایەکی گەڕەکێکی شاری سلێمانی و هەڕەشە لە هاوڵاتییەک
دەکات.
پۆلیسی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەک و راگەیاندراوەکەی
بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، "مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى تۆمه‌تبارێكیان
ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌كه‌وه چووبووه سه‌ر فرۆشگایه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌ى له هاوڵاتییه‌ك
كردبوو له‌ناو فرۆشگاكه."
ئەوەش هاتووە،
رووداوەکە له گه‌ڕه‌كى رزگارى بووە و تۆمه‌تبارەکە دەستگیرکراوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه به تۆمه‌تبارەکە
بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى پێكردووه له هاوڵاتییه‌ك كه له‌ناو فرۆشتگاكه‌دا بووه .
روونیشکراوەتەوە،
تۆمه‌تبارەکە ناوی ك، ع، ع له‌دایكبووى ١٩٨٢ـووە. له‌ئێستادا به بڕیارى دادوه‌ر و
به‌پێى مادده‌ى ٤٣١ له‌یاساى سزادانى عیراقى راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا
به‌رده‌وامه.