سەردێڕ:

دوو حاڵەتی نوێی ئۆمیکرۆن لە عێراق تۆمارکرا

AM:11:47:11/01/2022

2736 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، تۆمارکردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا راگەیاند.


سەعد لامی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنییدا رایگەیاند: "تیمەکانی بەشی تەندروستیی کەرخ دوو حاڵەتی تووشبوونیان بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمارکردووە".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، سەعد لامی باسی لەوەش کردووە، ئەو دوو کەسەی کە تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون، دیپلۆماتکارن.

ناوبراو زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە، نەخستووەتەڕوو.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لە عێراق، ئەوا پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان و دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.

گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆماری باشووری ئەفریقا سەریھەڵداوە، لەئێستادا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبی بڵاوبووەتەوە.

هەفتەی پێشوو سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".













گەلەری