لە ئاھەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە بەغدا پایتەختی عێراق، شەڕێک بەھۆی ھەڵبژاردنی گۆرانییەوە لە نێوان خێزانەکاندا روویدا و بە جیابوونەوەی بووک و زاوا کۆتایی ھات.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەو گۆرانییەی کە لە کاتی ئاھەنگێکدا لە بەغدای پایتەخت لێدراوە، ناکۆکی لە نێوان خێزانی بوک و زاوادا دروستکردووە.
ھەڵبژاردنی گۆرانی
"موسەیتەڕە" لەلایەن خێزانی بوکەوە بە بانگەشەی ئەوەی کە ھۆنراوەکەی
سوکایەتی بە زاوا دەکات و بە کەمی نیشانی دەدات، زاوا و خێزانەکەی توڕە کردووە.
سەرەڕای نیگەرانییەکان
و بەردەوامی لێدانی گۆرانییەکە، شەڕ لە نێوان خێزانەکاندا دروست دەبێت و لە کۆتاییدا
جیابوونەوەی بوک و زاوای لێدەکەوێتەوە و ئاهەنگەکە ھەڵدەوەشێتەوە.
بڕیاری جیابوونەوەکە
بوک و زاوا پێش کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکە داویانە، هاوکات، لە میدیاکاندا بە "خێراترین
جیابوونەوە" ناوبراوە.