سەردێڕ:

لیستێکی نوێی موچە

PM:12:06:04/01/2022

645956 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی موچە لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و ئێن ئاڕ تی رۆژانە لیستی موچە بڵاودەکاتەوە.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە موچە وەربگرن.

 

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی موچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی موچەیان وەرگرت.

هەر دوێنێ، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا رایگەیاند، "تا کاتی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ ناردنی پشکی ھەرێم بەردەوام دەبێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری